هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دە‌رچوون لە‌ خە‌ونی لۆكاڵی

هاودەنگ فارووق

پێشتر نێچیرڤان بارزانی لە دۆخێكی سەخت و پڕ تەنگژەدا كەرتی وزەی كوردستانی كردە ئەمری واقیع.، ئەمڕۆیش مەسروور بارزانی، ئەو ئەمرە واقیعەی كردە كەرتێكی دەستووریی و یاسایی.
ئەوەی دەبێتە دەســـتكەوتێكی جومگەیی زۆر گرنگ، كورد بووەتە خاوەنی بڕیار لەســـەر نەوتی خۆی، ئێســـتا كورد خۆی ئۆكەی دەدات لەسەر ئەوەی نەوتەكەی چۆن دەربهێنرێت و كێ دەری بهێنێت و چۆنیش بفرۆشـــرێت! داهاتەكەیشی دیارە لەســـندووقێك دەبێت و دەدرێتەوە دەستی كورد! تەنها سەرۆكوەزیرانی كوردستانیش دەستەڵاتی خەرجكردنی پارەكەی دەبێت.
كەواتە ئەگەر بەویژدانەوە سەیری واقیعەكە بكەین، تێدەگەین كۆی کارەکە، پرۆسەیەكی كوردییە، هەبوونی عێراق لەو ناوەندەدا تەنها وەك سپۆنسەری شەرعیەتدان و نوێنەرایەتیكردنی دەوڵەتێكە، كـــە بەحوكمی واقیع خاوەنی ســـەروەرییە و دەبێتە بكەری نێودەوڵەتی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشـــدا لەبەرانبـــەر هەبوونی ئـــەو نوێنەرایەتیكردنەدا، عێـــراق چەندین خاڵی قبوڵكردووە كە شـــكۆی سەروەریی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراوە.
بۆ تێگەیشـــتن لەم بڕگەیەش ئەوەندە بەسە كەبپرسین: ئایا مامەڵەی عێراق و دەستەڵاتی عێراق بەســـەر نەوتی بەسرە، هەمان دەستەڵاتە بەسەر نەوتی كوردســـتاندا؟
بێگومان نەخێر، لەنەوتی بەســـرەدا عێراق خاوەنی بڕیاری لەســـەدا سەدی پرۆســـەكەیە، بەڵام بۆ نەوتی كوردستان تەنها چاودێرە و ئەمەیش بۆ ماوەیەكی كاتییە، ئایا ئەوە بۆ نەتەوەی کورد دەستكەوت نییە؟ پێویستە لەشەڕی حزبی و كۆنەقین و خەونی لۆكاڵی دەرچین تاكوو بەشێوەیەكی ڕاست و دروست لەم مەسەلەیە تێبگەین، چونكە كۆنەقین بەرچاومان دەگرێت و ڕێگە نادات ڕاستییەكان ببینین. ئێســـتا بۆ یەكەمجار لەمێـــژوودا كورد بڕیار لەســـامانی خاكەكەی خـــۆی دەدات و بەڕێككەوتن شەرعیەتی بۆ وەردەگرێت و مەرجەكانی خۆی لەناو جیهانی وزە جێدەكاتەوە، بۆ كورد ئەزموون و دەستكەوتێكی تازەیەو، هەموو ئەو نەتەوانەیش كە لەقۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدان و نەگەیشتوون بەسەربەخۆیی، ئەزموونی ئاوا نابینرێت و بابەتەكە تاك و تەنهایە و قابیلی بەراورد نییە.
ماوەتەوە بڵێین: گرنگترین خاڵی نێو ئەو ڕێككەوتنە ئەوەیە كە مەسروور بارزانی گوتی: بێ ئەوەی دەســـتبەرداری هیچ مافێكی دەســـتووری خۆمان بووبین، ئەو ڕێككەوتنەمان بۆ ماوەیەكی كاتی واژۆكردووە! ئەوەش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی عێراقیش نیازپاكی خۆی دەربخات و خۆشـــگوزەرانی و ئارامییەك ڕووبكاتەوە كوردستان، ئەوەش داخوازی هەموو تاکێکی کوردە.