له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق 4 به‌ندی سه‌ره‌كیی رێككه‌وتنی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه، رێككه‌وتنه‌كه 4 به‌ند له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌م: هه‌نارده‌كردنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆه و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كه‌م جار نوێنه‌رێكی له‌و كۆمپانیایه ده‌بێت، ئه‌ویش پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌یه.
به گوته‌ی عه‌وادی، به‌ندی دووه‌م بریتییه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی چوار كه‌سی، دووانیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و دووی دیكه‌ش سه‌ر به وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و ئه‌و لیژنه‌یه سه‌رپه‌رشتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی یاسای نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌رده‌كرێت.
به‌ندی سێیه‌م په‌یوه‌ندیی به رێككه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ 4 كۆمپانیای جیهانییه‌وه هه‌یه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه داوا له‌و كۆمپانیایانه كراوه، گرێبه‌ستی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوو بكه‌ن.
هه‌رچی به‌ندی چواره‌مه، بریتییه له كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی بانكی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاتی مامه‌ڵه‌كردن به‌و هه‌ژماره به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دراوه و هه‌ژماره‌كه له بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌بێت و له‌ژێر چاودێری دیوانی چاودێری فیدراڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، لە ڕێوڕەسمێکدا، ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش واژۆکرا