ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، فینلەندا بووە 31مین ئەندام له ریزه‌كانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ).
ئەو ئاژانسە روونیشیکردەوە، بەڵگەنامەکان لەبارەی ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ، رادەستی ئەو وڵاتە کرا، کە هۆکارەکەی جەنگی ئۆکرانیا بوو.
لەمبارەیەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەڵگەنامەکانی تایبەت بە ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ رادەستمان کرا، لە ئێستادا دەتوانین بڵێین ئه‌و وڵاته 31مین ئەندامی پەیمانی باکووری ئەتڵەسییە.
له‌مباره‌یه‌وه ریشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ كرد، بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سویدیش هه‌نگاو بنێن و بڕیاربده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید داواكاری فه‌رمییان بۆ به ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به “ناتۆ” پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانێتییه‌كه كرد، توركیا به‌رهه‌ڵستی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نیشاندا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی داڵده‌دانی به‌رپرس و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و رێكخراوی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌نی بۆ ئه‌و دوو وڵاته درێژكرد، كه ئه‌و دوو لایه‌نه له‌لایه‌ن توركیاوه وه‌ك دوو رێكخراوی تیرۆریستی ناسێندراون.
له ههڵوێستهكهیاندا له‌باره‌ی پێشنیازی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ، له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مه‌ولود چاویشئۆغلۆ جه‌ختیان له به‌رهه‌ڵستی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كرده‌وه و راشیانگه‌یاندبوو، پێویسته ئه‌و دوو وڵاته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری توركیا بكه‌ن.
له‌كاتێكیشدا بۆ به ئه‌ندامبوونی وڵاتێك له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ناتۆ پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌نگی به‌ڵێ به پێشنیازه‌كه بده‌ن.