چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لە بۆرسەی ناوەندیی كیفاح و حارسییە لە بەغدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 800 دینار تۆماركرا، لەكاتێكدا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە نرخەكەی 148 هەزار و 500 دینار بووە.
هەروەها نرخی كڕین و فرۆشتن لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 151 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕین گەیشتووەتە 149 هەزار دینار.
هاوكات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش نرخی بۆرسە بەرزبووەوە، بەو پێیەی نرخی دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 149 هەزار و 450 دینار، نرخی كڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 149 هەزار دینار.