یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م بانگێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد و ئاشكرای كرد، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌، له‌ دانیشتنی رۆژی (23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه‌ بریتین له‌ “یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان”، پێشنیازه‌ یاسای “هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره‌ (107)ی ساڵی 1970″، له‌گه‌ڵ “پڕۆژه‌یاسای چه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان”.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای “بزربووه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی به‌ كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان ژماره‌ (3)ی ساڵی 1999” ده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای “كۆمپانیا ئه‌منییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان” ده‌كرێت.