بڕیارە گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەددین بکرێت.
سەرچاوەیەک لە زانکۆی سەڵاحەددین راگەیاند: هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت، لەنێو گۆڕانکارییەکان راگری کۆلێژ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تێدایە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گۆڕانکارییەکان رادەگەیەندرێن.