- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ دوو یاری ده‌كرێن: (مانچێسته‌ر سیتی ـ ئێڤه‌رتۆن) كات 05:00ـی ئێواره، (تۆتێنهام ـ لیدز یونایتد) كات 07:30ـی ئێواره.
- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می لالیگا ئه‌م یارییانه به‌ڕێوه‌ده‌چن: (خیتافی ـ كادێز) كات 04:00ـی ئێواره، (گرنادا ـ ریال مه‌درید) كات 06:15 خوله‌كی ئێواره، (ئێڵچی ـ ریال بێتیس) كات 08:30ـی شه‌و، (ریال سوسیداد ـ ڤالێنسیا) كتت 11:00ـی شه‌و.
- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ئه‌م یارییانه ئه‌نجام ده‌درێن: (ساسولۆ ـ كالیاری) كات 02:30ـی دوای نیوه‌ڕۆ، (بۆلۆنیا ـ ڤینیزیا) كات 05:00ـی ئێواره، (سالێرنیتانا ـ سامپدۆریا) كات 05:00، (ئینته‌ر میلان ـ ناپۆلی) كات 08:00ـی شه‌و، (جێنوا ـ رۆما) كات 10:45 خوله‌كی شه‌و.
- ئه‌مڕۆ له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی توركیا له دێربی ئیستنه‌بووڵ له یاریگه‌ی (تورك تیلیكۆم ئارینا) له كاتژمێر 07:00ـی ئێواره گه‌ڵاته‌سه‌رای میوانداریی فێنه‌رباهچه ده‌كات.
- رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسا: لەوەتەی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کردووە، داهاتی خولی فه‌ره‌نسا زیادی کردووە و رێژەی بینەرانی خولەکە بەراورد بە پێشتر %76 زیادی کردووە، بەتایبەتی لە یاریی کلاسیکۆی نێوان مارسێی و پاریس سانجێرمان بینەری یارییەکانی خولەکە ریکۆردی تۆمارکرد.
- رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسا: ئه‌م وەرزە کۆمەلەی خولی فەرەنسی و تۆڕی Bein شەش گرێبەستی دیکەیان تا ساڵی 2024 بۆ فرۆشتنی مافی پەخشی یارییەکانی خولەکە کردووە. پێشتر وڵاتانی هیندستان و ڤێتنام وازیان لە کڕینەوەی مافی پەخشی خولی فەرەنسی هێنابوو، بەڵام ئەم وەرزە بەهۆی هاتنی مێسییەوە جارێکی دیکە کۆمپانیا و کەناڵەکانی ئەو وڵاتانە داوای کڕینەوەی خولەکەیان کردەوە.
- رۆژنامه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا: دانی ئالڤێس زیاده‌ڕۆیی و ریكلامێكی زۆر كرد كه گوایه له پێناو خۆشه‌ویستی بارسێلۆنا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیسپانیا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی شتێكی تره و ئالڤێس له‌ژێر فشاری (جوانا سانز)ـی خێزای گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا، چونكه خێزانه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئیسپانیایه و یه‌كێكه له نماییشكاره به ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته و خانمێكی بازرگانیشه و چیتر ئاماده نه‌بووه له به‌رازیل و وڵاتانی دیكه بژیت و پاڵه‌په‌ستۆی خسته سه‌ر ئالڤێس كه به هه‌ر رێگایه‌ك بێت بگه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا، بۆیه له‌به‌رخاتری خێزانه‌كه‌ی بڕیاریدا به به‌لاش یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات.
- رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا: زینه‌دین زێدان وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه له‌به‌رخاتری راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه ده‌ستبه‌كاربێت.
- پینگشوای خانمه‌تێنسزانی وڵاتی چین ماوه‌یه‌كه بێسه‌روشوێنه، پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له لایه‌ن جێگری پێشووی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و دواتریش بێسه‌روشوێن كراوه.