دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ھۆكاری داخستنی دە‌رمانخانە‌ی سە‌روە‌ران ئاشكرا دە‌كرێت

دوای داخستنی دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر کە کاردانەوەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵگە لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ و تەزویر و دەرمانی دزراوی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە ستیکەری بۆ فرۆشتن نییەی پێوەیە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە دەرمانخانەی سەروەراندا، سەرەداوی دابەشکردن و فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ و ساختەیان دۆزیوەتەوە، کە لە رێگەی کۆمپانیایەکی وەهمیەوە دەکرێت و کۆمپانیاکە هیچ بنەما و پەڕاوێکی فەرمی نییە.