دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ڤێنسێنت كامپۆس: یاسای نه‌وت و غاز سه‌قامگیری ئابووری بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها رۆڵی واشنتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌، دیپلۆماتكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت،  كاری ئه‌مه‌‌ریكا نییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاك بكات، ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربكرێت.

ڤێنسێنت كامپۆس دیپلۆماتكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یاند، پێویسته‌ یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربچێت و كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا بێ بوونی ئه‌و یاسایه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروستبووه‌، ده‌بێت ده‌ستووری عێراق ده‌ستكاری بكرێت.

كامپۆس هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بوونی یاسای نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ده‌كات، به‌بێ یاسا هیچ به‌ره‌وپێشچونێك نابێت، بۆیه‌ یاسای هایدرۆكاربۆن داهاتی نه‌وت و غاز ده‌باته‌ قۆناغی دڵنیایی بۆ خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

ده‌شڵێت: “زۆربه‌ی كۆمپانیا جیهانییه‌كان كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، بێگومان به‌دوای ئه‌وه‌ن مافییان به‌ یاسا پارێزراوبێ”.

ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ گوتی: “كاتێك یاسای نه‌وت و غاز ده‌رده‌چێت، سه‌قامگیری ئابووری دروست ده‌بێت”.