چین و توێژەكانی شاری هەولێر رۆژی 10/10 دەكەنە كەرنەڤاڵی سەركەوتن بۆ پارتی

كەمتر لە 10 رۆژێك ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنە، لە شاری هەولێر چین و توێژەكان قسەیان بۆ رۆژنامەی هەولێر كردووە و پیانوایە رۆژی10/10 دەكەینە كەرنەڤاڵی سەركەوتن بۆ پارتەكەیان كە پارتی دیموكراتی كوردستانە.

(دلۆڤان شێخ عادل)، كە شارەزاییەكی بواری ئاسایشی نەتەوەییە و دەڵێت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پێویستە بە هەمووان بەشداری كارامان هەبێت و بە جۆش و خرۆشەوە دەنگ بدەین بەو پارتەی كە ساڵەهای ساڵە تێدەكۆشێت بۆ وەدیهێنانی مافەكانی كورد كە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەڕێی ئەم هەڵبژاردنە ئێمە دەتوانین نوێنەری ڕاستەقینەی خۆمان لە دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەكانی عێراق دیاری بكەین. بۆ ئەركی هەموو تاكێكە لەو رۆژە بە تاسەوە بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان.
ئەو شارەزاییە دەشلێت: “لەڕۆژی دەنگدان هەمووان دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و رووحی شەهیدانمان ئاسودە دەكەین، دەنگی خۆمان دەدەین بە بەربژێرانی ئەو پارتەی كەوا دەزانین لەخۆشی و ناخۆشی میللەتەكەی جێناهێڵێت .
(زیاد زرار سارتكەیی)، توێژەرێكی سیاسیە و گوتی : “لە رۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە پارتی دەدەین چونكە هەموو دەرگاكانی سەركەوتن لە هەرێمی كوردستان كلیلەكەی لای پارتییە، تەنها پارتییە بۆ كورد چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی كوردستان و عیراق دەكات و هەر پارتییە بڕیار لەسەر چارەنووسی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەدات، بۆیە پێم وایە ئەم هەڵبژاردنەش پارتی هەر یەكەمی سەرئاستی كوردستان و عیراق دەبێت و بە دەرچوونی پارتیش دووبارە ئاوادانی و خۆشگوزەرانی جارێكی دیكە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە .
(رەهبەر شێخ نووری)، چالاكوانێكی سیاسیە، بە تاسەوە چاوەرێكی رۆژی هاتنی هەڵبژاردن دەكات و دەڵێت : “ئەگەر سەیرێكی ڕابردوومان بكەین دەبینین كە پارتی هەمیشە خەمخۆر بووە بۆ خاك نیشتیمان و درێخی نەكردووە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكان، بۆیە لەم هەڵبژاردنەشدا دەنگ بە پارتی دەدەین و هەموو كوردێك قەرازی پارتیە و چونكە پارتی هەوێنی ئاشتەوایی بۆ كورد، نە كورد دەتوانێت بێ پارتی بژی نە پارتیش دەتوانێت بی كورد بێ بژی.
(یوسف خۆشناو ) كە پیشەی ڕاگەیاندكارەوە دەڵێت : “پارتی زۆر بە گرنگییەوە سەیری یەكڕیزی و تەبایی لایەنە كوردییەكان لە بەغدا دەكا و هەمیشە دەستپێشخەری كردووە بۆ دروستكردنی ئەو یەكڕیزییە،ئەم هەڵویستانەش وا دەكات كە كەشێكی ئارام ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و سەقامگیری باڵ بكێشی بە سەر هەموو شارەكان. بۆیە گرنگە پارتی بە هێزەوە بچێتە بەغدا، بەهێزی پارتیش بەهێزی كوردە.

ھەواڵی زیاتر