دانـا شوانی – هه‌ولێر
ئاواره‌یی چییه؟ هۆكاره‌كانی چین؟ په‌یوه‌ندی به نه‌خوێنده‌واری له كوێدایه؟ بۆ دۆخی ئاواره‌یی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه؟ ئه‌و دیاردانه چیین كه ئاواره‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانهێنێت؟ ئه‌مه پرسیارانه‌یه له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بچینه نێو باسه‌كه‌مان و له‌وێوه وه‌ڵامه‌كانیان بدۆزینه‌وه.
ده‌شێ هه‌موو ئه‌و دۆخانه‌ی له خواره‌وه باسییان ده‌كه‌ین به ئاواره‌یی هه‌ژمار بكرێت:
یه‌كه‌م/ ئاواره‌یی به‌و دۆخه‌ی مرۆڤ داده‌نرێت كه به هۆكاری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، جه‌نگ، توندوتیژی و هاوشێوه‌كانی به‌ناچاری وڵات به‌جێ بهێڵین یان له ناو هه‌مان وڵات‌دا ڕوو له ده‌ڤه‌ر و پانتایی تر بكه‌ین و له شوێنێكی تر بگیرسێینه‌وه. ئه‌وه‌ی گرینگه باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه له‌م دۆخه‌دا مافی هه‌ڵبژاردنمان نامینێت، كه‌سێكی تر له بڕی ئێمه ئه‌و بڕیاره ئه‌دات، له‌م ڕووه‌و ئاواره ئه‌و كه‌سه‌یه كه نایه‌وێ ببێته ئاواره، به‌مانایه‌كی تر ئاوارهییبوون كرده‌یه‌كی خۆنه‌ویسته، كرده‌یه‌كه ئه‌ویتر به‌سه‌رتا ده‌یسه‌پێنێت، هیچ كات هیچ تاكێكی دۆخی ئاواره‌یی نایه‌وێت ئه‌وه‌ی وای لێ ده‌كات ئاواره بێت ئه‌و ههلهمهرجانهیه كه بۆی هاتۆته پێشه‌وه.
دووه‌م/ هه‌ڵبژاردنی ئاواره‌یی و خۆدوورخستنه‌وه ئه‌و كاته ڕوو ده‌دات كه ئه‌و پێشتر له نیشتیمانه‌كه‌ی خراوه‌ته ده‌ره‌وه یان له بنه‌ڕه‌تدا نایه‌وێت بگه‌ڕێته وڵاته‌كه‌ی، زێده‌كه‌ی خۆی، چونكه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فیزیكیشی له مه‌ترسیدایه، ناتوانێ ئازاد بێت، ئازادیبوون به‌رده‌وام گرفتی سه‌ره‌كی به‌رده‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه له نیشتیمان له‌و ساته‌ی ئازادی بوونی نییه.
سێیه‌م/ ئاواره‌یی ئه‌و دۆخه‌یه كه به دنیایه‌ك هۆكاری ئابووری و سیاسی و كولتووری دێته كایه‌وه، ئه‌و كاته‌ی باری ژیان تووشی قورسی ده‌بێته‌وه ئاواره‌یی ده‌بێته دۆخێكی ده‌ستكرد و خۆویست ته‌نها له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه به‌راییه‌كانی ژیان.
خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئه‌م سێ پێناسه‌یه‌ی ئاواره‌ییدا بوونه، به‌رده‌وام دۆخی ئاواره‌یی بۆیان دۆخێكی نه‌ویستراو بووه و له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسییه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، هێزێك كه دواجار به‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك به‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه قبوڵ بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت بیركردنه‌وه و ڕا و بۆچوونی ئه‌وانی تریشی لا په‌سه‌ند بێت.
دۆخی ئاواره‌یی له كوردستاندا چه‌ندین دیارده‌ی نه‌شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی به دوای خۆیدا هێناوه، یه‌كێك له گرینگ‌ترین ئه‌و دیاردانه په‌ره‌سه‌ندن و پتر كردنی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌وارییه، چونكه دۆخی ئاواره‌یی به‌ره‌و سه‌رزه‌مینێك پهڵكێشت ده‌كات كه ناتوانی ته‌ندروست بیر بكه‌یته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانت له‌و كاته‌دا ته‌نها له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه به‌راییه‌كانی ژیانه، ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئازادانه درێژه به خوێندن بدات، ئه‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه، خۆی له به‌شێك له كێشه داراییه‌كان دوور بخاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له عێراق له‌وه‌دا بوو كه ڕیژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له كوردستان به‌ره‌و ئاستێكی باڵاتر به‌رن، بۆیه به‌رده‌وام بڕیار و یاسای تایبه‌تییان له‌و پێناوه‌دا ده‌ركردووه.
مرۆڤی ئاواره هێنده له ڕووی ده‌روونییه‌وه تووشی شڵه‌ژان و په‌رتبوون ده‌بێت، كه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێ لێی ڕزگار بێت، ئه‌و هێنده نیگه‌رانه كه ته‌نانه‌ت ناتوانێ بیر له خوێندن و په‌روه‌رده بكاته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و له پێناوی ڕزگاربوون له‌و دۆخه ده‌خاته گه‌ڕ، بیر و هه‌ستی لای خوێندن نابێت، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی له دۆخی ئاواره‌یی ئه‌توانن كه‌سایه‌تی خۆیان دروست بكه‌ن، هه‌موو كه‌سانه‌ی ئه‌توانن له‌و دۆخه ڕزگاریان بێت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ڕووی كه‌سایه‌تییه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی تۆكمه و به‌هێزیان هه‌یه و، دۆخه‌كه ڕاسته‌وخۆ زه‌بری پێیان نه‌گایاندووه.
چواره‌م/ باری خراپی ئابووری
دوای تێپه‌راندنی چه‌ندین قۆناغی دژوار و ناله‌به‌ر له كوردستاندا كه هه‌ر یه‌كه‌یان كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریت و خووی مرۆییه‌وه هه‌بووه، بۆته هۆی دروستكردنی ڕه‌وشێكی ناله‌باری ئابووری كه دواجار له چه‌ندان دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بینیوه‌ته‌وه، له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كاتێ ڕه‌وشی ئابووری به‌ره‌و خراپی و ناله‌باری ده‌چێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵێ دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن و ورده ورده جێ پێی خۆیان تۆكمه ده‌كه‌ن و پێویستییان به پلانی دریژ خایه‌ن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كه‌متر بكرێنه‌وه. یه‌ك له‌و دیاردانه‌ی كه به هۆی ناله‌باری باری ئابوورییه‌وه هاتۆته كایه‌وه، دیارده‌ی نه‌خوێنده‌وارییه، له قۆناغێكی میژوویی دیاریكراو له كوردستان ڕه‌وشی ئابووری زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ناله‌باری ڕۆیشت و دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز هاته كایه‌وه، ئه‌م دۆخه ناله‌باره وای له زۆربه‌ی خێزانه‌كان كرد كه نه‌وه‌كانیان له خوێندن دوور بكه‌نه‌وه یان هه‌ر نه‌یان نێرنه به‌رخوێندن و پتر سه‌رقاڵی كاركردن و به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان بن، ئه‌مه وای كردبوو كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له تاكه‌كان نه‌خوێنده‌وار بن و نه‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن و، ده‌رفه‌تی دووباره‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه به هۆی ته‌مه‌نه‌وه نه‌ڕه‌خسا تاوه‌كو ئه‌م دواییه كه قوتابخانه‌كانی خوێندنی خێرا دروست بوو، ئه‌مه ته‌كانێكی په‌روه‌رده‌یی بوو به هه‌موو كێشه و گیروگازییهكانیهوه، چونكه توانی ده‌ره‌فه‌تی تر بۆ ئه‌و كه‌سانه بره‌خسێنێت كه ئه‌یانه‌وێ فێری خوێندن ببن و به كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار هه‌ژمار نه‌كرێن و بتوانن ئیش و كاری ڕۆژانه‌ی خۆشیان پێ ڕاپه‌رێنن، هه‌ر چه‌نده به‌شێك له كات و ژیانی تایبه‌تیی و خێزانیشیان داگیر بكات. كوردستان یه‌ك له‌و هه‌رێمانه بووه كه‌م جار ده‌توانرێ قۆناغێكی مێژوویی تیا بدۆزیته‌وه كه باری ئابووری به‌ره‌و خراپبوون نه‌چووبێت دیاره ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵی هۆكاری هه‌بووه:
یه‌كه‌م: شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ: شه‌ڕێ برایه‌تی و ناوخۆ له كوردستاندا توانی كۆمه‌ڵێ دیارده‌ی نه‌گونجاو و نه‌شیاو بێنێته ئاراوه، یه‌ك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی نه‌خوێنده‌وارییه ئه‌ویش به‌هۆی ئاواره‌بوون و تێكچوونی باری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و گواستنه‌وه و نه‌بوونی ده‌ره‌فه‌تی گونجاوی په‌روه‌رده‌یی و زاڵبوونی هه‌یمه‌نه‌ی ناوچه‌یی و خێڵه‌كی به‌سه‌ر ته‌واوی كایه‌كانی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و تێكچوونی باری ئابووری خه‌ڵكی به گشتی و كه‌م ده‌ستكه‌وتنی ئیش و كار.
دووه‌م: كۆچڕه‌و: كۆچڕه‌و ئه‌و هێزه شاراوه‌یه‌ی خه‌ڵك بوو كه چیتر توانای قبوڵكردنی سته‌م و نادادی سیسته‌مێكی نه‌بوو كه تا ئه‌و كات ئه‌ی چه‌وسانده‌وه و نه‌یده‌هێشت وه‌ك هێزێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد درێژه به ژیان بده‌ن، ڕه‌وشی ئابووری له‌و ساته‌دا له خراپترین كاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو كه نه‌یده‌توانی درێژه به ژیان بدات، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد به‌جێهیشتنی سه‌رزه‌مینه‌كه‌ی بوو تا ئه‌وه‌ی هێزی نێو ده‌وڵه‌تی به فریای گه‌یشتن و ئه‌م هه‌رێمه‌یان بو بنیاد نا، له‌و كات ئاستی خوێنده‌واری له خواره‌وه‌ی ئاسته‌كاندا بوو، چونكه گرانی ژیان ده‌رفه‌تی بۆ خوێندن و چوونه به‌ر خوێندن نههێشبۆوه، وای له‌و خه‌ڵكه كردبوو كه ته‌نها له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان دا بێت.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه ته‌نها ئه‌و ڕه‌وشانه‌ی كه پێشتر باسمان لێیوه كرد به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی نه‌خوێنده‌واری ئه‌وه‌نده په‌ره بستێنێ، به‌ڵكو به‌عه‌ره‌بیكردنی سیسته‌می خوێندن، یه‌ك له‌و دۆخانه بوو كه به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی نه‌خوێنده‌واری، چونكه به‌عه‌ره‌بیكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده وه‌ك بهعرهبكردنی ناسنامه‌ی خه‌ڵك بوو، بۆیه هه‌ر زوو له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه، ئه‌ویش به جێهیشتنی خوێندن كۆتایی پێ هات و ژماره‌یه‌كی زۆریش نه‌وه‌كانیان نه‌نارده به‌ر خوێندن، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان زیانێكی زۆری به كورد و ئاستی خوێنده‌واری كوردستان گه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا هێشتا ئاسه‌واره خراپه‌كانی به‌ته‌واوی ڕه‌ش نه‌بۆته‌وه و سیسته‌می په‌روه‌رده هێشتا قۆناغێكی سه‌قامگیری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ژیانی خێزانی له دۆخی ئاواره‌ییدا تووشی تێكچوون و ناڕێكی ده‌بێته‌وه به‌راده‌یه‌ك كه خڕكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی خێزان و ڕێكخستنه‌وه‌ی بۆ جارێكی تر ده‌بێته كارێكی ئه‌سته‌م و ماوه‌یه‌كی دوور و درێژی ده‌بێت، كه ئه‌م ماوه‌یه به لایه‌نی كه‌مه‌وه به دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ندین قوتابی ده‌بێت، چه‌ندان كه‌س قوربانی به خوێندن و درێژه‌دان به خوێندن ده‌ده‌ن، له كوردستان كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو خێزانه‌كانیان، له پێناو دروستكردنه‌وه‌ی خێزان، له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی خێزان وازیان له قوتابخانه و خوێندن هێناوه، هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكی سه‌ره‌كی بوونه له په‌ره‌پێدان و زیادبوونی نه‌خوێنده‌واری.
له لایه‌كی تره‌وه، ناسنامه‌ی تاك له دۆخی ئاواره‌ییدا تووشی قه‌یران ده‌بێته‌وه و شوناسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه لاواز ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه مرۆڤی ئاواره له تاراوگه چاوه‌ڕوانییه‌كانی له كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و له هاونیشتیمانیه‌كه‌ی هێنده زۆره كه به هیچ كلۆجـێك ناتوانێ خۆی بڕیاریان لێ بدات و شوناسه‌كه‌ی تووشی قه‌یران بۆته‌وه، بۆیه له‌و كاته‌دا ته‌نها له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سیی خۆی ڕیك بخاته‌وه و له‌م پێناوه‌شدا خوێندن نابێته شتێكی گرینگ و ئه‌ولویه‌تی نییه و به شتێكی لاوه‌كی دایئه‌نێت.