هەرچەندە ئەو پەیوەندییەی کچان لەگەڵ دایکیان پەرەی پێدەدەن گرنگە، بەڵام ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ باوکیان پەرەی پێدەدەن، شتێکی حەتمییە. هەموو وشە و ڕەخنە و ستایشێکی باوک لە گوێی کچەکاندا دەنگ دەداتەوە، چونکە پەیوەندی باوک و کچ کاریگەری زۆر گرنگی هەیە لەسەر ناسنامەی منداڵەکە داهاتوودا، سەرەڕای ئەوەی کەم باسی پەیوەندی باوک و کچ دەکرێت، بەڵام کاتێک باوکێک هاوڕێیە لەگەڵ کچەکەی ئەمە دۆخی دەروونی کچەکەی بەهێزتر دەکات و کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەری بە ڕوونی پەیوەندیەکی بەهێزی باوک و کچ نیشان دەدات.
ئەو کچانەی پەیوەندی باشیان لەگەڵ باوکیان هەیە، کە دەبنە ئافرەتێکی کامڵ پێگەیشتوو متمانەیەکی زۆریان بەخۆیان هەیە و دەتوانن لە داهاتوودا بە ئاسوودەیی کەسایەتی خۆیان نیشان بدەن و ڕازی و نیاز و پێشنیاری خۆیان دەرببڕن. زانراوە کە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ باوک لە تەمەنی بچووکەوە وا دەکات کچەکە تێڕوانینێکی ئەرێنی تری هەبێت بۆ ژیان، تەنانەت ئەم کچانە سیفەتی سەرکردایەتی بەرزتریان هەیە. جگە لەوەش تەندروستی دەروونی ئەو کچانەی کە بە پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ باوکیان گەورە دەبن بە درێژایی تەمەنیان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت.
ئەو باوکانەی کە هاوڕێیانە و دۆستانە ڕەفتار لەگەڵ کچەکانیان دەکەن زۆر حەز دەکەن کاتی زیاتر لەگەڵ کچەکانیان بەسەر بەرن. ئەو کاتەی لەگەڵ کچەکەیان بەسەری دەبەن، چێژبەخشترین کاتە بۆیان. ئەم باوکانە پشتگیری کچەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی کراوە بن بەرامبەر بە ئەزموونی نوێ هەمیشە کچەکانیان ئامادەن بۆ ژیان و ڕووبەڕوو بوونەوەکان. کچی ئەم باوکانە هەمیشە تاکێکن کە لە پشتیانەوە هەست بە پشتیوانی باوکیان دەکەن. لەوانەیە ئەم تاکانە لە دۆخێکی سەختدا بن، بەڵام دەرگای دەرچوون بۆ ئەو دۆخەی کە تێیدان، باوکیانن. بۆ نموونە ئەم ئافرەتانەی دەزانن کە باوکیان دەرگایان بۆ دەکاتەوە کاتێک تووشی گرفتێک دەبن لە داهاتوودا پشتیوانی و دەسەڵاتی باوکیان لە پشتە و زۆر باش دەتوانن گرفتەکان چارەسەر بکەن. یاخود کاتێک هاوسەرەکانین ڕەفتاری توندوتیژیان لەگەڵدا دەنوێنن باوکەکە پشتیوانێکی باش دەبێت بۆ کچەکەی کە ڕێگا نادات کەس ئازار بە کچەکەی بگەیەنێت.
سەبارەت بەو پرسیارەی کە باوک چۆن مامەڵە لەگەڵ کچەکەیدا بکات، دەتوانین ٧ پێشنیار بخەینە ڕوو کە دەتوانن پەیوەندی باوک و کچ بەهێزتر بکەن بەم شێوەیە:
١- پلاندانان بۆ چالاکییەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیان لەگەڵ کچەکانیان، دەتوانن لەگەڵ کچەکەت پێکەوە بڕیار بدەن لەکاتی پلاندانان،بۆ نموونە چوونە سینەما و گەڕان و گەشت و وێنەکێشان، چوون بۆ کۆنسێرت و شانۆ و هتد. ..
٢- کچان دەیانەوێت بزانن کە باوکیان هەمیشە لە پشتیانە، تەمەنیان هەرچەند بێت. بۆیە وا لە کچەکەت بکە هەست بکات کە تۆ بۆ هەتا هەتایە لە پشتیەوە دەوەستیت،هەرگیز بێزار مەبە لە هەوڵەکانت بۆ باشترکردنی پەیوەندیت لەگەڵ کچەکەت.
٣- ئاگاداری جێبەجێکردنی بەڵێنەکانت بە کچەکەت، چونکە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانت بە کچەکەت دەتوانێت متمانەیان بشکێنێت.
٤-پاڵپشتی کردن و پشتگیری کردنی کچەکەت بۆ بڕیاردانێکی گرنگ سەبارەت بە ژیانی .
٥- گوێگرێکی باش بە! قسەکردن لەسەر کێشەکان یارمەتی کچەکەت دەدات کاتێک کێشەیەکی هەیە بێتە لات و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دروست بکات کە بە درێژایی ژیانی بەکاریدەهێنێت.
٦- پێکەوە دانانی یاساکان گرتنەبەری ڕێبازێکی نوێ و کەمتر دەسەڵاتدار بە مانای وازهێنان لە هەموو یاساکان نییە، و دەرفەت بە کچەکەت بدە پێی بڵێت چی گرنگە لەگەڵ کێشانی سنوورەکان نیشاندانی کلتوور و داب و دەستوورەکان لەگەڵ کۆمەڵگا و ژیانی کۆمەڵایەتی.
٧- وا لە کچە گەنجەکەت بکە هەست بکات کە چەندە گرنگە بۆ خێزانەکەتان. ئەمە سەرچاوەیەکی گەورەیە بەها و تایبەتمەندیەکی گەورە دەدات بە کەسایەتی خود. لەبیرت نەچێت کچەکەت بە درێژایی ژیانی ئەم متمانە بەخۆبوونە لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و لە هەمووی گرنگتر، تەنانەت کاتێک لەگەڵ کچەکەت ناکۆکیت یان لەگەڵ هەموو بڕیارەکانیدا نیت، هەوڵبدە لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا هەست بکات کە چەندە خۆشت دەوێت و هەمیشە خۆشت دەوێت.