بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادەی فەرماندەی تێکۆشەر (محەمەد خالید بوسەڵی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی خوالێخۆشبوو فەرماندە (محەمەد خالید بوسەڵی)مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو (محەمەد خالید بوسەڵی) کەسایەتیەکی تێکۆشەر و خەباتگێڕێکی دیاری نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوو و لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە چەکی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستانی کردەشان و لە تەواوی ژیانیدا سەنگەری رێبازە پیرۆزەکەی و کوردایەتی بەرنەدا، بەداخەوە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دواماڵئاوایی لێ‌کردین.
بە خەمناکیەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و سەربەرزەکەتان و گشت خزم و دۆست و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە خانەوادە و بە ئێمە و بە هەموولایەک ببەخشێت و، گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان خانەوادەی (حاجی سەبغە مەجید حەیدەری)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی ماوەران خوالێخۆشبوو(حاجی سەبغە مەجید حەیدەری)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان