وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا، یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی، تەنها بۆ تۆمارکردنی ژمارە و رێکەوتی سەرنجڕاکێش بۆ ساڵیادی لەدایكبوون.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو، لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش، دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو، ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی، کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە، رێگری لەم دیاردەیە بكه‌ن.