کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەستیپێکرد.
دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگە هەرێمییەکان کرا.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆببێتەوە.