پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاری زیاتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 15/16 ـی ئاداری 2023 بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاوا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگاداربکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو هێلیکۆپتەرانە لە چەند بنکەیەکی پاریزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوا فڕیون.

ئاماژەیان بەوەشدا، لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و نافەرمی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵ دەکەن، روونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کام مۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیارێتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت