یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

كه‌مێك پێش ئێستا،  كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میگێل بیرگه‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ میانی به‌شداری كردنییه‌تی له‌ كۆڕبه‌ندی  دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021 كه‌ هه‌ینی ده‌ستی پێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 
  له‌ کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021  چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌شدارن و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێم به‌شدارن.
له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا  بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان  تاوتوێده‌كرێت.