ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكوومی له پارێزگای ئه‌نبار به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل به بڕی 120 ملیۆن دۆلار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌چێت و ئه‌وانیش هه‌ڵدێن.
سەرچاوەیەکی فەرمیی لە حکوومەتی خۆجێیی ئەنبار بۆ میدیا عێراقییه‌كانی ئاشکرا کرد، ئه‌مڕۆ هەینی 17/3/2023، به‌شێكی بەرپرسانی باڵای حکوومیی خۆجێیی پارێزگای ئەنبار بەرەو ئوردن هەڵاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و به‌رپرسانه بۆ بڕیارێكی دادگا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ركردووه.
ئاشكراشی كردووه، “بەرپرسێكی باڵا لە نووسینگەی پارێزگای ئەنبار و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی فه‌رمانگه‌كان له پارێزگاكه دوای چەند کاتژمێرێک لە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی ئەوان بە بیانووی تێوەگلانیان لە وەرگرتنی بڕە پارەیه‌كی زۆر (بەرتیل) بەرەو وڵاتی ئوردن هەڵاتوون.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، “ئه‌و به‌رپرسانه بڕی 120 ملیۆن دۆلاریان لە بەڵێندەران وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش لە بەرامبەر بەدەستهێنانی گرێبەست بۆ پڕۆژەکانی بیناسازی بووه لە له پارێزگای ئەنبار.”