سۆلۆڤاکیا وەک دووەمین وڵاتی ئەندام لە ناتۆ بڕیاری ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیادا.
لەوبارەیەوە ئیدوارد هیگیر سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە 13 فڕۆکەی جۆری میگ 29 کە دروستکراوی رووسیایە، رەوانەی ئۆکرانیا بکات.
سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا راشیگەیاند، ناردنی فڕۆکەی مێگ 29، لەچوارچێوەی ئەو بەڵێنانەدایە کە بەسەرۆکی ئۆکرانیایان داوە سەبارەت بەهاوکاردیکردنی سەربازی ئەو وڵاتە.
لەمبارەیەوە دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ناسراو بە کرملین، ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، هەر فڕۆکەیەکی جەنگی رەوانەی ئۆکرانیا بکرێت، تێکیدەشکێنن.
باسی لەوەشکردبوو، ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا، هیچ شتێک لە دۆخی جەنگ ناگۆڕێت، چونکە لەلایەن رووسیاوە تێکدەشکێندرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.