یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

مه‌سرور بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی “دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021” له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ستیفن لەڤگرۆڤ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیستمانیی بەریتانیا كۆبوه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات. لە پانێلەکەدا، چەندین کەسایەتی و بەرپرسانی ئەمنی و ڕاگەیاندنکاران ئامادە دەبن.

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ “دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021” گه‌یشته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین.