ئەرسەلان بایز ، سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی كوردستان: کاک مەسرور لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەری شۆڕشگێڕە خۆیشی وەکو گەنجێک هەڵگری بڕوانامەیەکی گەورەی پێشکەوتوترین وڵاتی دونیایە ئەویش ئەمریکایە!، کاک مەسرور قاڵبوەوەی بۆتەی هەموو ڕوداوەکانی کوردستانە!
ھەروەھا گوتیشی، من پێم وایە کەرەستەی نێو کۆڵەپشتەکەی زۆر دەوڵەمەندە ئەو کەرەستەیە چ وەکو کەرەستەکە چ وەکو شەخسی خۆی هۆکارێکی گەورە دەبن بۆ ئەوەی بتوانێ بە بەرنامەیەکی تازە وەکو گەنجێک مەڵۆی تازە بخاتە سەر ئەو مەڵۆیانەی کە پێشتر کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی کردبونەوە!!