شیلان فەرەج
به‌درێژایی مێژوو، خه‌باتی ئافره‌ت له‌پێناو ڕه‌تکردنه‌وه‌ی واقیعی زاڵیی به‌هێزه‌کان بووه لەسەر لاوازەکان، یان لاوازکراوەکان، ئه‌وه‌ی که له یاسای جه‌نگه‌ڵدا پێی ده‌وترێت (باڵاده‌ستی و مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌کانه)، له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا ئافره‌ت کاری بۆ هاوسه‌نگی و ته‌واوکاری کردووه بۆیه خه‌باتی ئافره‌ت دژی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و به‌تایبه‌ت پیاوان نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ گۆڕینی واقیع و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا و تێڕوانینی پیاوان و پیشاندانی ڕۆڵ و توانای ئافره‌ت بووە وه‌ک مرۆڤ. ئافره‌تی کورد که به‌رده‌وام پشکی شێری له نه‌هامه‌تییه‌کاندا به‌رکه‌وتوه، هه‌میشه تەواوکار و پاڵپشت و پشتوانی پیاوان بووه . ئافره‌ت په‌روه‌رده‌کار بووه، دایک بووە، هاوسه‌ر و هاوکار بووه، به‌ڵام له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌دا وه‌ک پێویست ڕێزی نەگیراوە و بەها بۆ گرنگی و رۆڵی بنچینەیی لە ژیاندا دانەنراوە، بەتایبەتی لای بەشێک لە پیاوان و تەنانەت بەشێک لەئافرەتان خۆیشیان .
ئافرەت لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئاینەکان و فەرهەنگ و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئیتر ماف و ئازادیەکانی زەوتکراوە و کراوەتە قوربانی فەرهەنگ و داب و نەریت و نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری. مێژوو پڕە لە چیرۆکی بوونە قوربانی ئافره‌ت به دڕندانه‌ترین شێوه، که زۆربه‌یان له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌ره‌فدا بووە، زیندانیکردن له چوارچێوه‌ی دیواری ماڵه‌کاندا، ئەگەرچی لەم سەد ساڵەی دواییدا و بەتایبەتی لە کۆمەڵگا پیشکەوتوەکاندا گۆڕانی زۆر بەسەر بارودۆخی ئافرەتاندا هاتووە بەڵام هێشتا زۆر زۆرن ئەو ئافرەتانەی کە لە ماڵەکانیاندا ئازادیان سنوردارکراوە و ڕێگریی چوونە دەرەوە و کارکردنیان لێ دەکرێت، زۆرن ئەو ئافرەتانەی بەناوی شەرەفەوە دەکوژرێن، بەزۆر بەشوو دەدرێن، ڕێگریی زۆر شتیان لێ دەکرێت، هێشتاش کۆمەڵگای کوردستان نیوه‌ی هێزی کار و بیرکردنه‌وه‌ی ب هههدهر ده‌ڕوات و هاوسه‌نگیی کۆمه‌ڵایه‌تی و جێنده‌ری تێدا نییه.
ئەم واقیعە وای کردوە کە هێشتا ئافرەتی کورد خەبات و تێکۆشانێکی زۆری لە پێش بێت بۆ بڕینی هەموو بەربەستەکان تا ماف و ئازادییەکانی بەتەواوی بەدەست بهێنێت و لەگەڵ پیاواندا هاوسەنگی بەدەست بهێنێت و لەسەرجەم بوارەکاندا بە گوێرەی توانا و لێهاتویی خۆی کار بکات و ڕۆڵ ببینێت و خزمەت بکات.
لەپاڵ ئەوانەشدا، خه‌باتی ئافره‌تی کورد کارکردنه بۆ داماڵینی کۆمه‌ڵگا له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی که ئافره‌ت لە قاڵب دەدەن و تواناکانی بەکەم دەبینن، یان ته‌نیا وه‌ک کالا لێی ده‌ڕوانن، خەبات بۆ گێڕانه‌وی متمانه‌یه بۆ خودی ئافره‌تی کورد خۆی تا بۆیان بیسه‌لمێنێت که ئافره‌تانیش هیچیان کەمتر نییە لە پیاوان و هەمو ئەو مافانەیان هەیە کە پیاوان هەیانە و توانای هەموو ئەو کارانەشیان هەیە کە پیاوان دەیکەن، خەباتی ئافرەتان بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی جه‌نگه‌ڵستان نییه ته‌نیا به‌هێزی فیزیکی به‌ڕێوه ببرێت به‌ڵکو عه‌قڵ و مەعریفە داینه‌مۆ و هه‌ڵسوڕێنه‌ره و ئافره‌تیش وەک پیاو خاوه‌نی عەقڵ و مەعریفەیە .
ئه‌زموونی گه‌لانی پێشکه‌وتوش ئه‌وەی سه‌لماندووە کە ده‌ربازبونی ئافره‌ت له‌کۆت و پێوه‌ند و ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌می ده‌رباز بوونی کۆمه‌ڵگه دەبێت له بیری ڕزیو و خورافی و دواکەوتوانە، ئه‌گه‌ریش ئه‌و فەرهەنگ و شێوازی بیرکردنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێک وەک واقیعێک تا ڕادەیەک ئاسایی بوبێت، ئەوا بۆ ئیستا نەک ئاسایی نیە بەڵکو، بەربەستی گەورە و کیشەی گەورەی بەردەم پێشکەوتن و ئاسایی بوونەوەی ژیانە، بێگومان گۆڕینی ئاراسته‌ی جووڵه و بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا کاری زۆر و کاتیشی پێویست ده‌بێ که له‌وانه‌یه ئه‌م گۆڕینه له یەک نەوەدا بەدی نەیەت بەتەواوەتی بەڵکو چەند نەوەیەکی پێویست بێت، به‌ڵام کارێکی ئه‌سته‌م و نەکردەش نییه، ئه‌وه‌ی پێویسته ئەوەیە، کە ده‌بێ خاوه‌نی چه‌ندین دەستە بژێری نەترس و ئازا‌و لێهاتوو بین، دەستەبژێری ڕۆشنبیر و هونەرمەند و سەرکردە و و سیاسی و یاسایی و ئاینی و کۆمەڵایەتی ..هتد که خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یەکی باڵابن دەربارەی بەها باڵاکان و ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ و یەکسانی نێوان ئافرەت و پیاو، ئه‌وسا ده‌توانین له ڕێگه‌ی یاسا و دامه‌زراوه‌کانه‌وه کار بۆ ئه‌م گۆڕانە بکه‌ین، دامه‌زراوه‌کان ده‌توانن یاسا ده‌ربکه‌ن نه‌خشه و مه‌نهه‌جیه‌تی نوێ دابنێن، سیاسییه‌کان ده‌توانن هێز به دامه‌زراوه و پرۆگرامه‌کان ببه‌خشن، ڕۆشنبیران و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئیراده‌ی جێبه‌جێکردن و پابه‌ندی به‌به‌ها باڵاکان ده‌به‌خشن، له‌وه به‌دواش هه‌موان تێده‌گه‌ن مانای به‌ده‌سهێنانی مافه‌کانی ئافره‌ت خۆڕوتکردنه‌وه نییه و ته‌نها ڕۆژی 8ی مارسیش ڕۆژی ئافرەتان نییه به‌ڵکو ڕۆژێکی ڕه‌مزیه بۆخه‌بات له پێناو یه‌کسانیی جێنده‌ریدا.