كۆشكی كرملن بڵاویكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا، جه‌خت له ئاماده‌كارییه‌كانی لووتكه‌ی بایدن و پوتن كرایه‌وه.
دیمتری بیسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی كرملن رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان نیكۆلای باتروشیف سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا و جاك سۆلیڤیان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا، بۆ ئامادهكاریكردنی لووتكه‌ی بایدن و پوتن.
بیسكۆف راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌رپرسی ئاسایشی نیشتیمانی تایبه‌تیش بوو به دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و كێشه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلارووس.
كرملن جه‌ختیكرده‌وه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر دیاریكردنی كاژمێری سفر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن و كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و پوتن.