دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا داوا له ئیداره‌ی بایدن ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و ئهپلیهكهیشنانه قه‌ده‌غه بكرێن كه چین خاوه‌نداریه‌تیان ده‌كات، چونكه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رۆژئاوا.
دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان به‌ره‌و پێشه‌وه چووه بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای بیانی، ئەمڕۆ پێشنیازەیاسایهك پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كه‌ن، كه ده‌سه‌ڵات ده‌دات به جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئهپلیكهیشتنی تیكتۆك و هه‌موو ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی چین خاوه‌نداریه‌تیان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مارک وارنەر، سیناتۆری دیموكراته‌كان و جۆن تۆن، سیناتۆری كۆمارییه‌كان، ئاشكرایانكرد، به‌نیازن نوێنترین پێشنیازه‌یاسا به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن بۆ بلۆككردنی ئه‌پلیكه‌یشنی تیكتۆك كه 100 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی به‌كاری ده‌هێنن.
كارین جان بێیر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، ئیداره‌ی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كارده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته، به‌ڵام ناتوانم بڵێم پشتگیری له یاسایه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كات یان نا.
نووسینگەی وارنەر رایگەیاندووە، پڕۆژە یاساکە بە ناوی “کۆنتڕۆڵکردنی سەرهەڵدانی هەڕەشە ئەمنییەکان بۆ سەر تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (سنووردارکردن)هو بەشێوەیەکی گشتگیر چاره‌سه‌ری ئەو مەترسییە بەردەوامەی تەکنەلۆژیا دەکات، کە لەلایەن نەیارانی بیانی وەک تیکتۆکەوە دروست ده‌كرێت.
تادێت رەخنەکان لەسەر تیكتۆك زیاد دەبێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رۆژئاوا و بردنی داتا و زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران، بۆ ده‌ستی حكومه‌تی چین.
بڕیاره له 23 ئادار، شو زی كیو، بهرێوههبهری جێبه‌جێكاری ئه‌پلیكه‌یشنی تیكتۆك له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران ئاماده بێت.