چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هۆشداریی دەدرێتە بەشێك لە شۆفێران

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە:-
لە سیستەمی نوێی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، ڕێڕەوی لای ڕاستی شەقام تایبەت کراوە بە بارهەڵگرەکان، وەزارەتی ناوخۆ، هۆشداریی دەداتە شۆفێری بارهەڵگرەکان: لەکاتی لێخوڕیندا ڕێڕەوی لای چەپ یان ناوەڕاستی شەقام بەکارمەهێنن، چونکە سەرپێچییە و تووشی سزای دارایی دەبن.