چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فراکسیۆنی بابلیۆن: یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان به‌ نایاسایی داڕێژراوه‌

فراكسیۆنی بابلیۆنی په‌رله‌مانی عێراق سكاڵای یاسایی له‌دژی یاسای قەدەغەکردنی هێنان و فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان له‌ دادگای باڵای فیدراڵ له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆمار ده‌كات.

یونادم كه‌ننا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كریستیان له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان به‌ نایاسایی داڕێژراوه‌ و له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییه‌كان كه‌ له‌ده‌ستووردا چه‌سپێنراوه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ و په‌رچه‌كرداری پێكهاته‌ غه‌یره‌ ئیسلامییه‌كان و گه‌شتیاران لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هاوكات ره‌خنه‌ له‌مادده‌ی 14ی یاساكه‌ ده‌گرێت و ده‌ڵێت، مادده‌كه‌ جگه‌ له‌ قه‌ده‌عه‌كردنی هاوردەکردن و دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان هاوكات سزای ئەو کەسانە ده‌دات کە پێچەوانەی ئەم دەقە مامەڵە دەکەن، به‌جۆرێك سزای پێبژاردن له‌ 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌ 25 ملیۆنیش زیاتر نه‌بێت.