چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچيرڤان بارزانى و مير حازم جەخت لە جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاساییکردنەوەی شنگال دەکەنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میری ئیزدیان، جەخت لە گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/3/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان ‏كرد.‏

ئاماژە بەوەکراوە، له‌ ديدارێكێدا دۆخى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ‏وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێنراوانى ‏ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى رزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.‏

بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و ‏جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى ‏عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ‏بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ‏يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.‏

نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى ‏مافه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ ‏پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ‏هه‌رچى پێويست بێت بۆ رزگاركردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت. ‏

لاى خۆيه‌وه‌ ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ ‏پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش ‏هه‌وڵه‌كانى بۆ رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانيان، ‏ده‌ربڕى. ‏

ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى ‏پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له‌ ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‏