دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ جێگه‌ی مه‌ترسی نین.

دژه‌تیرۆر ڕایگه‌یاند: هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبیسترێن، مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ده‌نگه‌كان تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوامییان دەبێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگه‌كان هیچ جێگای مەترسی نین.

لای خۆشییه‌وه‌ په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندبووین: ئه‌و ده‌نگه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر بیستراوه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌‌‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.‌

ڕاشیگه‌یاندبوو كه‌ ده‌نگه‌كان جێگه‌ی مه‌ترسی نین و پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان ناكات