ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ته‌شكیله‌ی كۆمسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کۆ ده‌بنه‌وه بۆ دانان و دۆزینه‌وه‌ى میکانزمێکى یاسایى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن بۆ ئەوەی ته‌شکیله‌ى ئێستاى کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسى جارێکى دیکه ڕێک بخرێتەوە.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: گۆڕانکارى له تهشیکلهى ئێستاى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمى کوردستان بووه به ئه‌مرى واقع، چونکه له ڕووى یاسایییه‌وه واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م کۆمسیۆنه له ڕابردوو لەسه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى لایه‌نه سیاسییه‌کان دابه‌ش کرا، ئێستاش پێویسته له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى 2018ی په‌رله‌مان جارێکى دیکه کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى دروست بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ بیانوویه‌ک نه‌مێنێت بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له کاتى خۆیدا، پارتی‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و ڕووه‌وه هاوکار ده‌بێت، ئه‌مه ڕوئیاى ئێمه‌یه به‌ڕوونى.
گوتیشى: هیچ ده‌قێکى یاسایى نییه که ڕێگه به‌وه بدات کۆمسیۆنى ئێستا درێژه به کاره‌کانى بدات، بۆیه هه‌رچى زووه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته یه‌کلایى بکرێته‌وه، چونکه که‌متر له ساڵێکى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وکاتیش کۆمسیۆن پێوستى بە شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌کوو بتوانێت ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بکات، واته ده‌بێت تا مانگى 2 یان 3ی ساڵى داهاتوو کۆتایى به‌م پرسه هاتبێت.
زانا مه‌لا خالید ڕوونیشى کرده‌وه: هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سبه‌ى ته‌واوى فراکسیۆنه‌کان و سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان کۆ ده‌بنه‌وه.