دەستەی گومرگەکانی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەخە دەکات

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڕیاری قەدەخەکردنی هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی خواردنەوە کحولییەکانی بۆ عێراق دەرکرد. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “هەر بڕیارێک کە لە حکومەتی عێراق دەربچێت، دەبێت بە فلتەری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تێپەڕێت”.

ئەمڕۆ شەممە، 04-03-2023، دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڕیاری دا هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ نێو وڵاتەکە قەدەخە بکات و دەڵێت، بڕیارەکە پاڵپشتە بە یاسای داهاتی شارەوانییەکانی ژمارە 1ـی ساڵی 2023 کە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق ژمارە (4708)ـی بڵاوبووەتەوە. 

لەوبارەوە، سامال عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “هەر بڕیارێک کە لە حکومەتی عێراق دەربچێت، دەبێت بە فلتەری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تێپەڕێت و پەسند بکرێت، ئینجا جێبەجێی دەکەین. ئەو بڕیارە نەگەیشتووەتە لای ئێمە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئێمەی لەمە ئاگادار نەکردووەتەوە”.

وەزارەتی دادی عێراق رۆژی، 20-02-2023، ژمارە 4708ـی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکردەوە کە ژمارەیەک یاسای پەسەندکراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تێدابوو، یەکێک لەوانە یاسای داهاتی شارەوانییەکانە کە لە رۆژی 26ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016 پەسەندکراوە و دوای زیاتر لە شەش ساڵ لە پەسەندکردنی دەقەکەی بڵاوکرایەوە.

مادەی 14ـی یاساکە ناکۆکیی دروستکردووەتەوە، لەو مادەیەدا هاتووە: “هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەخە دەکرێت”. بڕگەی دووەمی ئەو مادەیەش سزای بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە پێچەوانەی ئەو دەقە کاردەکەن و سزای دارایی دیاریکراوە کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر