ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی كاتژمێر 13:00، له ناوچه‌ی “قادیا”ـی سه‌ر به قه‌زای سێمێل، ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ناوی (س.ئ.ح) دۆزرایه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی رووداوه‌كه كردووه.
هێمن سلێمان گوتیشی، “هێزه‌كانمان كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی خنكاندنی ئه‌و كچه 30 ساڵییه‌كه ده‌ستگیركردووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشیان بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌ركردووه”.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “كچه‌كه خۆی دانیشتووی شاری دهۆكه، به‌ڵام له سنووری قه‌زای سێمێل خنكێندراوه”.