وەک لە ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، و بەبۆنەی دەستپێکردنی ڕاپەرینی گەلی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی ئاداری ٢٠٢٣، لە یادی ئەو رۆژە مەزنەدا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، و ڕۆژی دووشەممە، ٦ـی ئاداری ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٣ـی ئاداری ٢٠٢٣