به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیه، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م .
ڕاشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە .
ئاماژه‌ی به‌وشه دا كه ئاراسته با به‌ره‌و باشوور و باشووری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه پێشبینی كرد:-
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى