سێشەممە, كانونی یه‌كه‌م 17, 2024

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رۆژی جل و به‌رگی كوردی له‌ قوتابخانه‌كان دیاری كرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ فه‌رمی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵی رۆژی جل و به‌رگی كوردی له‌ قوتابخانه‌كان دیاری كرد.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گشتاندنێكی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ و تێیدا هاتووه‌ “ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ینه‌وه،‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ رۆژی جل و به‌رگی كوردی نه‌ته‌وه‌یی له‌ (10/3/2023) ده‌كه‌وێته‌ رۆژی هه‌ینی، بۆیه‌ چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌ نیشتمانییه له‌ ڕۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی (9/3/2023) ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌مه‌ش ئه‌مساڵ چالاكییه‌كانی رۆژی جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌ قوتابخانه‌كان رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.