بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاره‌بای هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ڕاپه‌ڕین كه‌م ده‌بێته‌وه
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاره‌بای هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ڕاپه‌ڕین كه‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی کەم دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر خشتەی پێدانی کارەبا دێت.
ڕاشیگه‌یاند: پرۆژەی ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە- سۆران – چوارقورنە) بۆ بەهێزكردنی تۆڕی كارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین گەیشتووەتە قوناخێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بەوە هەیە لەماوەی 7 بۆ 10 رۆژێکدا کارەبایەکی کەمتر بدرێتە هەردوو دەڤەرەکە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با داواشی لە هاووڵاتییانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆ كرد لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە هاوكاریان بن، کە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە دۆخی گواستنەوەی كارەبا بۆ هەردوو ناوچەکە باشتر دەبێت.