لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارپی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ملیارێک و ١٤٥ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار و ٥٠٠ دینار، کارکردن لە پڕۆژەی کۆنکرێتکردن و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى گردجووتیار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە.
قۆناغی یەكەمی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی ٣٦٤ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و قۆناغی دووەمیش بە گوژمەی ٣٨٠ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن. هەروەها گوژمەی قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە ٤٠٠ ملیۆن و ٨٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار و بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر و داهاتی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ئەو پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكەی شاری هەولێر هەیە و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شوێنەكەش بەرز دەكاتەوە، وێڕای ئەمە، ئێستا لە شاری هەولێر چەندین پڕۆژەی دیكەی گرنگ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.