هەولێر ساڵێک لەمەوبەر كەسێكی دڵسۆز و میهرەبان و ڕەوشت بەرزی لەدەست دا
ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر و ڕایگەیاند: بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پارێزگارهوه، هەولێر خەمناک و خەمبارە.
دەقی پەیامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر:
بەناوی خودای بەخشندە و مهرەبان
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، ههولێر خەمناک و خەمبارە….
ساڵێک بەسەر لەدەستدانی برا و هەڤاڵ و پارێزگاری هەولێر د. فرسەت سۆفی تێدەپەرێت و لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک خەون و بەرنامەی ناشت.
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەولێر ساڵێک لەمەوبەر كەسێكی دڵسۆز و میهرەبان و ڕەوشت بەرزی لەدەست دا، بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی د. فرسەت هاوبەشی خەمی تەواوی بنەماڵەكەیان و كەسوكاری خوالێخۆشبووین، لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و تەمەنی منداڵەکانی درێژ بێت بە تەندروستی باش…
د. علی ڕشید خۆشناو
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
١٨ی نۆڤێمبەری (٢٠٢١)