سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

جەعفەر ئیمێنکی: قەوارەی هەرێمی کوردستان مەترسی دەستووری و سیاسی لەسەر نییە

جەعفەر ئیمێنکی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی رایگەیاند، قەوارەی هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی دەستووریە و مەترسی دەستووری و سیاسی لەسەر نییە.

جەعفەر ئیمێنکی ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دەستپێدەکەنەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی داواشی لە لایەنەکان کرد بە ئەرکی بەرپرسیارێتی و مێژوویی خۆیان هەڵسن.

جەعفەر ئیمێنکی گوتیشی: کۆبوونەوەکان بۆئەوەن ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.

بە بڕوای جەعفەر ئیمێنکی، هەڵبژاردن پرسێکی گرنگی هەرێمی کوردستانە و نابێت خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هیچ پاساوێک ئەو مافەیان لێ زەوت بکرێت.