رێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران له نووسینگه‌ی (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه له‌مه‌ودوا به‌م جۆره ده‌بێت:
1- گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له (24) كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له شه‌قامی 40م- له هه‌ولێر. نووسراوه فه‌رمییه‌كان (پاسه‌پۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه) راده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست راده‌ستی نووسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه گه‌شتیار پسوله‌یه‌كی پێ ده‌درێت.
2- گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه دوای ته‌سلیم كردنی بۆردینگ پاس و پسوله‌كه بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.