له رێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی تۆڕی میدیایی عێراق كراوه و جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌د وه‌ننان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارییه‌تی تۆڕی هه‌واڵی عێراق واژووی له‌سه‌ر كردووه، داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه بكرێت، كه له رۆژنامه‌ی سه‌باح دژی هه‌رێمی كوردستان به ناونیشانی (راپرسییه‌ك ده‌ریده‌خات زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌غدا، ئایا هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارییه‌تی تۆڕی هه‌واڵی عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (الصباح)ـی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دژی به‌نده‌كانی ده‌ستوور و گوتاری ده‌وڵه‌تی عێراقه.
دوێنێش گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و بابه‌ته‌ی له رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رای كه‌سی خۆیانه و گوزارشت له بۆچوونی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ناكات.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌و راپرسییه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باح له‌باره‌ی بێهیوابوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌نجامی داوه، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه.