وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، وڵاتی هۆڵەندا کورسی خوێندنی ماستەر و ژمارەیەک کۆرسی راهێنان بۆ فێرخوازانی بیانی رادەگەیەنێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردووەتەوە، پرۆگرامەکە لەژێر ناوی (Orange Knowledge Programme) دەبێت و هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هۆڵەندا هەبێت و بیەوێت بەشداری لە کۆرسەکانی ڕاهێنان بکات، بە لەبەر چاوگرتنی مەرج و تێبینییەکان، دەتوانێت داواکاری لە رێگەی ئەم لینکە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
ماستەر:
– پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یاخود فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
– پێشکەشکار دەبێت لانیکەم کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بە کالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
– ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
– داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هۆڵەندا پشتگیری دارایی دەکرێت.
– پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (وڵاتی هۆڵەندا) دەبێت.
کۆرسی راهێنان:
وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کۆرسەکانی راهێنان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، پێشکەشکارپێویستە سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆی بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.