بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری دەدات، لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی کە خەریکی گرەوکردن و بازرگانیکردنن بە پارە، بە بەکارهێنانی ناو و لۆگۆی بانکی ناوەندی عێراق وەکو رووکار سوودی لێدهبینن.
بانکی ناوهندی عێراق رایگەیاند، کە تێبینی ئەوەیان کردووە کە کەسانی ههڵپهرست ناو و لۆگۆی بانکەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئیستغلالکردنی هاووڵاتیان لە بابەتی بانگەشەکردن لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ساختەکان کە چەندین رێوشوێن و شێواز دەگرنەبەر بۆ بەلاڕێدابردنی هاووڵاتیان و بەرکەوتنیان بە ساختەکاری دارایی.
بانکی ناوهندی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەپڵیکەیشنە و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی مۆڵەتیان پێنەدراوە لەلایەن بانکی ناوهندی.
هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵیان، هەروەها داوا دەکات هاووڵاتیان لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی بەشی هۆشیاری بانکی و چاودێریکردنی بەشی خزمەتگوزارییەکانی بانکی ئاگادار بکەنەوە.