لە گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر دوای دوو دۆڕاندن گەڕایەوە سەرکەوتن و هاتە پێشەنگی یانەکان، ئهم وهرزه تا دێت ئاماری گۆڵهكان زیاتر دهبێت.
ئارارات لەپێشەنگی یانەکان مایەوە
لە یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی هەولێر بەسوود وەرگرتن لەیاری نەکردنی ئارارات و بردنەوەی لە زاخۆ هاتەوە پێشەنگی یانەکان، یاری نێوان ئارارات و ئاکرێ بەهۆی خراپی کەش و هەوا تەواو نەکرا، چەمچەماڵ دوای کۆمەڵێک ئەنجامی خراپ لەسەر یاریگەی خۆی لە چوارقوڕنەی بردەوە، سۆران بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە دەربەندیخانی بردەوە، دهۆک لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و لەگەڵ سیروانی نوێ دۆڕا، سەیدسادق بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی برایەتی بردەوە، هەندرێن و شێروانەیش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا دوازدە گۆڵ تۆمارکران، لە کۆێ 7 یاریی ئەم گەڕەدا 1 لێدانی سزا هەژمار کرا، پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن لەم وەرزە کەمترین یارییان دۆڕاندووە کە سێ یارییە، ئارارات هەشت یاری براوە بووە کە زۆرترینە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە شازدە یاری کردووە لە حەوت یاریدا یەکسان بووە، دوای تێپەڕبوونی شازدە گەڕ لە 119 یاریدا 231 گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک 1.9 گۆڵە، 34 لێدانی سزا هەژمارکراوەن، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە 10 یارییە، برایەتی زۆرترین گۆڵی کردووە کە 21 گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە 28 گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- پێشمەرگەی هەولێر ٢٧ خاڵ لە ١٦ یاری
٢- ئارارات ٢٧ خاڵ لە ١٥ یاری
٣- هەندرێن ٢٥ خاڵ لە ١٦یاری
٤- چوارقوڕنە ٢٣ خاڵ لە ١٦ یاری
٥- شێروانە ٢٣ خاڵ لە ١٦ یاری
٦- دەربەندیخان ٢٣خاڵ لە ١٦ یاری
٧- ئاکرێ ٢٢ خاڵ لە ١٥ یاری
٨- شەقڵاوە ٢١ خاڵ لە ١٥ یاری
٩- سەیدسادق ٢١ خاڵ لە ١٦ یاری
١٠- سۆران ٢١خاڵ لە ١٦ یاری
١١- برایەتی ٢٠ خاڵ لە ١٦ یاری
١٢- سیروانی نوێ ١٩ خاڵ لە ١٥ یاری
١٣- زاخۆ ١٨ خاڵ لە ١٦ یاری
١٤- چەمچەماڵ ١٦ خاڵ لە ١٦ یاری
١٥- دهۆک ١٤ خاڵ لە ١٦ یاری
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
١- سەفین ئەمین – یانەی چوارقوڕنە ٦ گۆڵ
٢- بەڵێن فایەق – یانەی سەیدسادق ٦ گۆڵ
٣- فەرمان عوسمان – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٤- ڕێزدار وەلی – یانەی سۆران ٦ گۆڵ
ڕیزبەندی زۆرترین کلین شیت:
١- مەحەمەد یاسین – یانەی هەندرێن ١٤ یاری ٩ کلین شیت
٢- غەفوور عوسمان – یانەی ئارارات ١٤ یاری ٨ کلین شیت
٣- دلێر حاتەم – یانەی سیروانی نوێ ١٥ یاری ٨ کلین شیت
٤- ئارش قەدیری – یانەی چەمچەماڵ ١٤ یاری ٦ کلین شیت
٥- سەیف جەمیل – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ١٦ یاری ٦ کلین شیت
خشتەی یارییەکانی گەڕی هەژدەیەم
دووشەممە ١٣/٢/٢٠٢٣
چوارقوڕنە – شەقڵاوە یاریگەی چوارقوڕنە
ئاکرێ – چەمچەماڵ یاریگەی ئاکرێ
برایەتی – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی برایەتی
سیروانی نوێ – دهۆک یاریگەی ئاشتی
سێشەممە ١٤/٢/٢٠٢٣
شێروانە – دەربەندیخان یاریگەی شێروانە
سۆران – سەیدسادق یاریگەی سۆران
زاخۆ- ئارارات یاریگەی زاخۆ
دهۆک چاوەڕوانە