ئەمڕۆ دووشەممە (13ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ سعوود بن سەقەر ئەلقاسمی، حاکمی میرنشینی رهئس ئەلخەیمە کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.
لهلایهن خۆیهوه، حاکمی رهئس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوەکرد، کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لە هەموو ئاستەکاندا.
ههروهها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە بەها هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە و دووپاتی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت.