K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا كرده‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند،ئەمڕۆ لەگەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید گفتوگۆمان لەبارەی رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “خواستی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات هاوبه‌شه له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، بازرگانی و دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی ناوچه‌كه”.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “شانازی دەکەم بەوەی ئیماڕات وەک هاوبەشێک ناوبهێنم”.