پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شاندی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق کۆدەبێتەوە

ڕۆژی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کارنامەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرایەوە و گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم لە نێو بودجەکەدا.

‎بیروڕا لەبارەی پەرەپێدان و ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز و ناردنی پێشنیارەکانی حکومەتی ھەرێم لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڵوگۆڕکران و بڕیاردرا لە پێناو گەیشتن بە چارەسەر و ڕێکەوتن کۆبوونەوەو گفتوگۆکان درێژەیان ھەبێت.