گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2022 تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیسلاحیەی تورکیا لەسەر سێ بینا کار دەکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا ماون.
بیوار عهبدوالعهزێز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک کە لەگەڵ تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریی لێقەوماوان چووەتە تورکیا، ڕاگەیاند: ”هەتا ئەمڕۆ تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 10 کەسیان لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکان هێناوەتە دەرێ کە هەشت کەسیان گیانیان لەدەست دابوو، دوو کەسیشیان کە کەسێکی 37 ساڵی و کچەکەی بوون بە ساغی لەژێر داروپەردووی بینایەکی ڕووخاو دەرهێنران.”
گوتیشی: ”تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا ماون و ئەمڕۆش لەسەر سێ بینا کار دەکەن کە بەپێی زانیارییەکان تەرمی ژمارەیەک خەڵک لەژێر کەلاوەکانیاندا ماوە و ئێستا سێ تیم پێک هێنراوە کە هەر تیمێک لەسەر بینایەک کار دەکات.”