خاتوونی شاعیر ناوی (نیشتمان عه‌بدولقادر) دانیشتووی شاری سلێمانی یه و له ساڵی ١٩٨٩ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له فه‌لسه‌فه‌ی كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه، وه‌ك خۆی گوته‌نی: له ساڵی ٢٠٢٠ـەوه شیعر ده‌نووسێت و دیوانه شیعری (نیشتیمان) یه‌كه‌م به‌رهه‌می چاپكراویهتی.
ئه‌م خاتونه له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا په‌نجه‌ره‌ی دڵی سپی شیعریی بۆ (هه‌ولێر) كرده‌وه:
پ- پێناسه‌یه‌ك بۆ شیعر‌و شیعریش لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت، به ڕای تۆ شیعر ئیلهامه یان چی؟
و⁄ شیعر ته‌نیا پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێ، هه‌ناسه‌یه‌كه جیاواز له هه‌ناسه‌ی ئاسایی كه پڕ چێژ و په‌یام و سه‌رسوڕمان و جوانییه. شیعر ئیلهام نیه، ده‌كرێ بوترێ به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ته.
پ- زیاد له‌و هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بیانه بۆ ته‌نها ڕووت كرده شیعر نووسین، باشه جگه‌له شیعر، هیچ به‌هره‌یه‌كی تری ئه‌ده‌بیی یان هونه‌ریتان هه‌یه و چۆن؟
و⁄ من ڕووم نه‌كردۆته شیعر، شیعر به‌پیرمه‌وه هات. ئه‌گه‌ریش هه‌یه له ژانرێكی تردا به بڕیاری خۆم ته‌جره‌به‌ی نووسینم هه‌بێت له داهاتوودا.جگه له‌وه بههرهیە، هونه‌ری ترم نیه.
پ – ئێستای شیعری كوردی چۆن ده‌بینی؟
و⁄ من ڕێگه به خۆم ناده‌م كه هه‌ڵسه‌نگاندن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ڕه‌ها بۆ ئێستای شیعری كوردی بكه‌م به‌ڵام به‌رده‌وامم له متابه‌عه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی زیاترینی شاعیره‌كان كه ئێستاکە ئه‌نووسن، هه‌موو جۆر و ئاستێكی تیا ئه‌بینم.
پ – بۆ كێ ده‌نووسیت و ئامانجت چییه له نووسیندا؟
و⁄ بۆ خۆم ئه‌نووسم و بۆ هه‌ركه‌سێك كه حه‌ز به خوێندنه‌وه بكات یان حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی شیعر بكات یا حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی شیعری من بكات.
پ – ئاشنایه‌تیت چۆنه له‌گه‌ڵ كتێب و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه دا ؟
و⁄ زیاد له ٤٠ ساڵه من و خوێندنه‌وه بووین به یه‌ك، تا دوا هه‌ناسه‌ش هه‌ر وا ئه‌بێ.
پ – كێ هاوكار و هانده‌رت بووه له نووسیندا؟
و⁄ هاوڕێی دڵسۆز و خوشك و برا و به‌شێك له خزمانم.
پ – پیرۆزیی خاكی نیشتمان و گه‌وره‌یی شه‌هیدان و كۆچی ئازیزان له كوێی شیعره‌كانی تۆدان؟
و⁄ هه‌موو ژیانم له كوردستاندا ژیاوم بۆیه خۆشه‌ویستی و پیرۆزیی نیشتمان فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه له تێگه‌یشتنم له خۆم و ژیان و دنیا و به‌رده‌وامبوون به گشتی، مه‌رج نیه له ده‌قێكی شیعریدا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ده‌قی شیعریشم هه‌یه بۆ نیشتمان.
پ ـ ڕات چیه له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆروبۆریهی شیعر؟
و⁄ به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و گۆڕانكاریی خێرا له هه‌موو ڕوویه‌كی ژیانه‌وه هه‌موو كایه و بوارێك زۆر و بۆریی تێكه‌وتووه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی نا وشیاری و غافڵیی هه‌ندێك خه‌ڵكه، وه هه‌بوونی هۆكاره‌كانی بڵاوكردنه‌وه به‌و ئاسانیه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ست هه‌موو كه‌سێكدایه وایكردووه كه نووسین به‌و حاڵه‌ته بگات، به‌ڵام شتی جوانیش هه‌ر هه‌بووه و هه‌ر ده‌شبێ.
پ ـ قه‌ڵه‌می ژن، له نووسین و شیعردا چۆن ده‌بینی و تاچه‌ند ئه‌وقه‌ڵه‌مه بۆته چه‌كی داكۆكیكار له مافه‌كانیان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان؟
و⁄ جیاوازی له‌نێوان قه‌ڵه‌می ژن و قه‌ڵه‌می پیاودا نیه، مه‌سه‌له‌كان ڕێژه‌یین و ئاستی نووسین له شیعر و له هه‌موو ژانره‌كاندا له گۆڕاندایه له ڕووی چه‌ندێتی و جوانی و چێژ و په‌یامه‌وه. پێویسته قه‌ڵه‌می ئافره‌تیش و پیاویش له خزمه‌ت باڵابوونی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا بێت، ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌و ڕووه‌وه زۆر سسته.
پ ـ شیعرت بۆ پیاو نووسیوه؟
و⁄ ڕێژه‌یه‌كی زۆری شیعره‌كانم ڕۆمانسیه و حه‌تمه‌ن ئه‌بێ بۆ پیاو نووسرابێت.
پ ـ بوونی فه‌یسبوك و ئه‌نته‌رنێت نه‌بۆته ڕێگر له به‌رده‌م خوێندنه‌وه و پیرۆزیی كتێبدا؟
و⁄ هیچ شتێك نابێته ڕێگر له به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌دا گه‌ر خوێنه‌ر به‌ڕاستی خوێنه‌ر بێت، ئه‌نته‌رنێت ڕۆڵێكی زۆر زۆر باشی هه‌یه له به‌رده‌وامبوون له خوێندنه‌وه‌دا چونكه به ئاسانی ده‌ستت به هه‌زاران كتێب له هه‌موو بوارێكدا ده‌گات. هه‌ر نه‌بێ ڕۆژانه ده‌كرێ چه‌ند مهقالێك بخوێنیته‌وه.
پ ـ ڕات چییه له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی؟
و⁄ گه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له ئاستێكی به‌رزدا بوایه به‌دڵنیاییه‌وه ئاستی نووسینیشی به‌رز ئه‌كرده‌وه به‌ڵام پێناچێ ئێستا وابێت.
پ ـ به پێچه‌وانه‌ی جاران، تۆ هه‌ست ناكه‌ی كتێبێكی زۆر هه‌یه به‌ڵام خوێنه‌رمان كه‌مه؟
و⁄ به‌ڵێ وایه.
پ ـ پڕۆژه و به‌رنامه‌ی نوێتان؟ واته چی تازه‌تان له به‌رده‌ستایه؟
و⁄ دیوانێک له كورتیله شیعر.