بهناز محهممهد
ئازیزەکەم
لە وەرزی خەزانا
لەگەڵتا دێم منیش
بۆ ئەم سەفەرە
وەک بوکێکی بێ نازی
زەردی پاییز
لە پایزدا دێم
مەوداکان ناهێلم
وەکو هەنار
من دەبمە
بەختەوەریت
تۆ لە کوێیت
لە ئاسمانی زەردی
خۆر ئاوابونی
پاییز
بۆ تۆ دەگەرێم
فریشتەکەی ئەوینی من.!