مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك كرد و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی توانا هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویی بۆ كاری هونه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و پابه‌ندین به پێشخستنی كولتوور و هونه‌ر و به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوون وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، كه له فێستیڤاڵه‌كه پێشكه‌شیكرد، گوتی: خۆشحاڵم له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌شدارم و ده‌ستخۆشی له ستافی رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌م و به‌خێرهێنانی میوانه‌كان ده‌كه‌م.
گوتیشی: بیستم كه تیمێكی هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكارانی ئه‌فغانی لێره‌ن و به خێرهێنانی گه‌رمی هونه‌رمه‌نده ئه‌فغانییه‌كان ده‌كه‌م، چونكه دۆخی وڵاتی ئه‌وانیش وه‌ك وڵاتی ئێمه دژواره.
هه‌روه‌ها گوتی: جێی خۆشحاڵییه له‌م فێستیڤاڵه سینه‌ماكارانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌شدارن و ئه‌م جۆره فێستیڤاڵه ده‌روازه‌ی گرنگن بۆ پێشكه‌وتنی سینه‌ما و هونه‌ر و زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “سینه‌ما ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه ببینێت”.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی، گوتی: “گه‌لی كوردستان به درێژایی مێژووی خۆی رووبه‌ڕووی ده‌یان كاره‌سات، كۆمه‌ڵكوژی، جینۆساید، سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی و له‌ناوبردن بووه‌ته‌وه، له په‌نجا ساڵی رابردوودا تاوانی هۆڤیانه دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و تاوانانه و مێژووی تراژیدیای گه‌لی ئێمه، وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “مێژووی گه‌لی كوردستان پڕه له سه‌دان داستانی ئازایه‌تی و قاره‌مانی و چه‌ندین سه‌ركرده، رێبه‌ر، كه‌سایه‌تی، هێمای نیشتمانی و وڵاتپارێزی هه‌ن، كه شیاوی ئه‌وه‌ن ببنه هه‌وێنی بابه‌تی سینه‌مایی و كاریان له‌سه‌ر بكرێت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه “جوگرافیا و سرووشتی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه زۆر بگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی” و له‌و باره‌یه‌وه گوتیشی: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سینه‌ماكارانه ده‌كات، كه بێن وێنه له سرووشتی هه‌رێمی كوردستان بگرن و ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتیوانییه‌ك بۆیان”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی “پشتیوانی خۆی بۆ پێشكه‌وتنی بواری كولتووری و رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه”.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی وتاره‌كه‌یدامه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی وتاره‌كه‌یدا
سه‌باره‌ت به پشتیوانییه‌كانی حكومه‌ت له كه‌رتی هونه‌ر و سینه‌ما، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: “له دوو ساڵی رابردوودا حكومه‌ت به گوێره‌ی توانای خۆی پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌ویی بۆ كاری هونه‌ری كردووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “له دوو ساڵی رابردوودا به هۆی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستان له ره‌وشێكی دارایی سه‌ختدا بوو” و گوتیشی: “تا ئێستاش نه‌مانتوانیووه له‌و ره‌وشه سه‌خته ده‌رباز بین”.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی حكومه‌ت، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “ئێستا كاری سه‌ره‌كی حكومه‌ت دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و پێشخستنی بواری كولتووری و رۆشنبیری”.